بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی نوێی بۆ دابەزینى نرخى دۆلار دەركرد

بانکی ناوەندی عێراق
SNN
بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا، هەر 100 دۆلارێك بە 132 هەزار دینار بدرێتە سەرجەم ئەو كەسانەی، کە گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەكیان وەك عموولە لێ وەربگیرێت، دەشڵێن: ئەو كۆمپانیایانەی ئاڵوگۆڕی دراو، كە كاری سەرەكیان كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانییە، لە هەر دۆلارێك بڕی دوو دیناری عێراقی وەردەگرن.
بە پێى نووسراوێكی بانكی ناوەندیی عێراق، كە واژووی عەممار حەمەد خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكەکەى لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە، فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی كاش لە بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو تایبەت بەو كەسانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن بە نرخی دیاریكراو دەبێت، كە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك و نابێت بە هیچ شێوەیەك لەو بڕە پارەیە زیاتر وەربگیرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بە هەموو شێوەیەك وەرگرتنی عموولە لە كاتی فرۆشتنی دۆلاری كاش بە هاوڵاتییان، كە گەشت دەكەن ڕێگە پێدراو نییە، ئەو بڕیارەش لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
باس لەوەشکراوە، ئەو كۆمپانیایانەی ئاڵوگۆڕی دراو، كە كاری سەرەكیان كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانییە، لە هەر دۆلارێك بڕی دوو دیناری عێراقی وەردەگرن.
جێگەى ئاماژەیە، بە پێى بڕیارێکى پێشووى بانکى ناوەندیى عێراق هەر كەسێك گەشتی دەرەوەی وڵات بكات، دەتوانێت بڕی سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی واتە 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دینار وەربگرێت.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


