توركیا و عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە بڕیارێكیان دا

کۆگۆی حکومەتی عێراق و کۆماری تورکیا
SNN
وەزیرانی نەوتی عێراق و توركیا ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنقەرەی پایتەخت، باسیان لە گرنگی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كرد، دوای تەواوبونی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بۆرییەكانی نەوت.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ ئالب ئەرسەلان بەیرقدار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا كۆبوهوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەردو وەزیری نەوتی عێراق و وزە و سامانە سروشتیەكانی توركیا لەدیدارەكەیاندا تاووتوێی كۆمەڵێك بابەتی دوقۆڵی و ناوچەیی بەرژەوەندی هاوبەشیان كردووە.
جەختیشیان كردهوه لە گرنگی هێڵی بۆری نەوتی خاو لە نێوان عێراق و توركیا و دەستپێكردنەوەی رۆیشتنی نەوتی خاو كردەوە دوای تەواوبونی كارە پێویستەكانی نۆژەنكردنەوە و پشكنین، لە دوای رووداوی بومەلەرزەكەی مانگی شوباتی ئەمساڵ.
لە راگەیەندراوەكەدا باسی ئهوهشكراوه، هەردو وەزیر جەختیان لە بەرزكردنەوەی ئاسۆی هاوكاری هاوبەش لە بوارەكانی وزە، نەوت و گاز، پەیوەندی كارەبایی و وزەی نوێبوەوە كردەوە
ئهوهش هاتووه، لیژنەی هاوبەشی ئابووریی عێراق و توركیا كە هەردوو وەزیر سەرۆكایەتی دەكەن، بڕیاریانداوە كۆبونەوەی 19ەمینی لیژنەكە لە بەغدا ئەنجامبدرێت و دواتریش وادەیەك بۆ ئەو كۆبوونەوەیە دیاری بكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


