
ئاڵپ ئه‌رسه‌لان باریراكتار، وه‌زیرى وزى و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى توركیا | فۆتۆ: TRT Haber
SNN
كه‌مێكى تر ئاڵپ ئه‌رسه‌لان باریراكتار، وه‌زیرى وزى و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى توركیا ده‌گاته شارى هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ” ئاڵپ ئه‌رسه‌لان باریراكتار، وه‌زیرى وزى و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه”.
سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى وزه‌ى توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ عێراق و هه‌رێم كه ماوه‌ى چوار رۆژه ده‌ستیپێكردووه و به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشته شارى هه‌ولێر، یه‌كه‌مین وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌شى بریتی‌بوو له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.
پێشتر د. ئارزوو یڵماز، پسپۆڕى كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و وزه‌ى توركیا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم به میدیاى توركیاى راگه‌یاندووه، “پێموایه له‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى هاكان فیدان هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه، چونكه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رێككه‌وتوون”.
له رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵه‌وه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌ى جه‌یهانى توركیاوه كه ده‌گه‌یشته رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به‌هۆى بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى پاریس راوه‌ستاوه و عێراق داواى زیاتر له 2 ملیار دینار قه‌ره‌بوو ده‌كات له توركیا له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


