نرخى خانوو و زه‌وى و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه

ژماره‌یه‌ك یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون | فۆتۆ: SNN
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى ئاشكرایده‌كات، خانوو و زه‌وى له هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ى 25%ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه، ده‌شڵێت: “زۆرینه‌ى نووسینگه‌كانى خانوبه‌ره به‌ره‌و مایه‌پوچبوون ده‌چن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى حوزه‌یران، فه‌رمان حسێن، شاره‌زایی ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “كه‌رتى خانووبه‌ره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داكشانى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڕاده‌یه‌ك نرخى موڵك به‌ڕێژه‌ى 25% به‌هاى خۆى له‌ده‌ستداوه”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه هۆكارى دابه‌زینى به‌هاى موڵك له هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سێ پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى و ده‌ڵێت: “داكشانه‌كه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ستیپێكرد، له ئێستاشدا دابه‌شنه‌كردنى مووچه و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ى كه هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌دانى قه‌رزى بانكى بازاڕى كه‌رتى خانووبه‌ره‌ى به‌ته‌واوه‌تى سست كردووه”.
فه‌رمان حسێن گه‌شبین نییه به جوڵه‌ى بازاڕ و ده‌شڵێت: “له ئێستادا به‌هۆى خراپى دۆخه‌كه‌وه زۆرینه‌ى نووسینگه‌كانى فرۆشتنى خانوو و شوقه و موڵكى بازرگانى یان داخراون یان به‌ره‌و مایه‌پوچبوون هه‌نگاو ده‌نێن”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه، “زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌شى كه مامه‌ڵه به كه‌رتى خانووبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن له هه‌رێمى كوردستان كه‌سانى بیانین. هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاسانكاریه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم بۆ هاووڵاتیانى بیانى كردویه‌تى”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


