“ئەو هێزە ئەمریکیەی ئێستا ئاڵوگۆڕی پێکراوە هێزێکی شەڕکەرەو جۆرو ژمارەی چەکەکانیانشیان جیاوازە”

SNN
قەيس خەزعەلى، ئەمینداری گشتی هێزەکانی عەسائیب ئەهلحەق رایگەیاند، وردەکاری تەواومان لە سەر ژمارەو جۆری چەک و بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەیە، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق 1500 سەرباز زیاد بووە و زۆربەیان لە سەربازگەی هەریرەوە دەچنە سوریا، ئەو هێزە ئەمریکیەی ئێستا ئاڵوگۆڕی پێکراوە هێزێکی شەڕکەرەو تەنانەت جۆرو ژمارەی چەکەکانیانشیان جیاوازە.
خەزعەلی دەشڵێت: عادل عەبدولمەهدی و حەیدەر عەبادی ئاگاداری بوونی پاڵاوگەی بێجی بوون لە هەرێمی کوردستان و داواشیان کردبوهوه، مستەفا کازمیش ئاگاداری بوونی کەلوپەلەکانی پاڵاوگەی بێجی بوو لە هەرێمی کوردستان کەچی داوای گەڕاندنەوەی نەکرد بەڵام سوودانی کردی.
وتیشی “داعش نەوتی نەینەوا و بێجی و سوریا-ی لە رێگای ههرێمی کوردستان بە قاچاغ فرۆشتوە، لە كاتى شەڕی داعش نەوتی سوریا-ی لە رێگای ههسهدە و بە رێگای کوردستان هەناردەی تورکیا دەکرد، بەڵگەی حاشا هەڵنگرو وێنەی مانگی دەستکردمان لەسەر بەقاچاغبردنی نەوتی سوریا لە رێگای هەرێمی کوردستان هەیە و هێزەکانی روسیاش دزەیان بە بەشێک لە بەڵگەکان کردووە”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
26 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



