وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا | فۆتۆ: KRG
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سوپاسى هاوكارییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت: “باسمان له پرسى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كرد”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى ئاب، له‌میانى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوه‌وه، هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزه توركیا ئاماده‌بوو. له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتى: “بابه‌تى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم و چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به ئاسایشى ناوچه‌كه‌مان تاوتوێ كردووه”.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا وتى: “له‌سه‌روو هه‌موو بابه‌ته‌كانه‌وه پرسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرمان تاوتوێ كرد و سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین كه له‌م بابه‌ته‌دا هاوكارمان بووه. ئێمه‌ش ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارییه‌كین بۆ پاراستنى ئاسایشى هه‌ولێر، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاریكارییه‌ى كه نیشانیانداوه له پرسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا”.
هاكان فیدان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا پرسى وزه و ئابوریشمان تاوتوێ كرد”.
هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ماوه‌ى چوار رۆژه به سه‌ردانێكى فه‌رمى له عێراقه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشته شارى هه‌ولێر، یه‌كه‌مین وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌شى بریتی‌بوو له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووه‌وه. بڕیاره دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبێته‌وه. هاوكات سه‌ردانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتى ئه‌و حزبه كۆبێته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


