میدیاى فه‌رمى یه‌كگرتوو: ئاسایشى زاخۆ رێگه نادات كادیره رفێنراوهكهمان ببینین

لۆگۆى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
له‌دواى تێپه‌ڕینى 24 كاتژمێر به‌سه‌ر رفاندنى كادیرێكى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، میدیاى فه‌رمى ئه‌و حزبه ئاشكراى كرد، ئاسایشى زاخۆ رێگه نادات كه‌س سه‌ردانى كادیره‌كه‌یان بكات.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 25ى ئاب، رۆژنامه‌نووس ئیسلام كهشانى، به‌رپرسى نووسینگه‌ى كه‌ناڵى سپێده له زاخۆ كه میدیاى فه‌رمى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه رفێنرا، دواتر ئه‌و حزبه بڵاویانكرده‌وه، “كادیره‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئاسایشى زاخۆوه رفێنراوه و بێسه‌روشوێنه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه میدیاى فه‌رمى یه‌كگرتوو بڵاویكرده‌وه، “دواى تێپه‌ڕینى 24 كاتژمێر له ده‌ستگیر كردنى ئاسایشى زاخۆ رێگاى به هیچ كه‌سێك نه‌داوه ئیسلام كهشانى ببینێت”.
هۆكارى ده‌ستگیر كردنى به‌رپرسى نووسینگه‌ى كه‌ناڵى سپێده له زاخۆ هێشتا نادیاره، به‌ڵام محه‌مه‌د هاودیانى، بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، “ده‌سه‌ڵات ترسیان هه‌یه له‌ئێمه، به‌تایبه‌ت ده‌ترسن له زیادبوونى هه‌ژموون و پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق”.
وتیشى: “پێموایه یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ده‌ستگیر كردنى ئیسلام كهشانى ئه‌وه‌یه، ده‌یانه‌وێت كادیرانى یه‌كگرتوو بترسێنن، به‌ڵام ئێمه پێیان ده‌ڵێین: ئێمه شه‌هیدماندا نه‌ترساین، ئێستا هه‌رگیز ناترسین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


