
حکومەتی دانیمارک بە نیازە لە ڕێی پڕۆژەیاسایەکەوە، سوتاندنی قورئان و کتێبە پیرۆزەکانی دیکە لە وڵاتەکەی قەدەغە بکات.
پیتەر ھاملگارد، وەزیری دادی دانیمارک رایگەیاند، دەیانەوێت لە رێگەی پرۆژە یاسایەکەوە ئەو بابەتانە قەدەغە بکەن کە پەیوەندییان بە مامەڵەی خراپەوە هەیە لەگەڵ دین و کتێبە پیرۆزەکان، رەمزەکانی دیکەی ئایین لە شوێنە گشتییەکاندا.
وەزیرەکەی دانیمارک ئاماژەی بەوەشکرد: سوتاندنی قورئانی پیرۆز زیان بە دانیمارک و بەرژەوەندییەکانی دەگەیەنێت.
راشیگەیاند: بڕیارە پرۆژە یاساکە بخرێتە ناو یاسای سزادانی دانیمارک کە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە ھەیە و پرۆژەکەش قورئانی پیرۆز و تەورات و رەمزە دینییەکانی دیکەی وەک خاچ دەگرێتەوە، تاوانباریش رووبەڕووی غەرامەکردن یاخود زیندانی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتەوە.
ئەو بڕیارەی دانیمارک دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا لە وڵاتی سوید و دانیمارک چەند جارێک قورئانی پیرۆز سوتێندراو ئەوەش لە جیاندا ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



