کچێکی سلێمانی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی جیهانی لە بواری ژینگەیدا

SNN-
زانکۆی لۆس ئەنجۆسى ئەمەریکا خەڵاتی داهێنانی ژینگەیە دەبەخشێتە سێ کەس کە یەکێکاین کچە کوردێکی دانیشتووی شاری سلێمانییە.
هانا رەزا، دامەزرێنەرى رێکخراوى پڵنگانى بێسنورە لەگەڵ دوو کاندیدى دیکە لە پەنەما و نایجیریاوە لە کۆی 18 کاندید هەڵبژێردراون بۆ وەرگرتنى خەڵاتى پریتزکەر-ى داهێنانى ژینگەیی کە لە 26ـى تشرینى یەکەم لە زانکۆى کالیفۆرنیا دابەش دەکرێت.
ئەو سێ بۆیە هەڵبژێردراون ئەنجامی ناوازەیان بەدەست هێناوە و پاڵەوانێتی پاراستنی ژینگە دەكەن لە بوارەكەی خۆیاندا.
هانا رەزا دامەزرێنەری رێکخراوی پڵنگانی بێسنورە کە رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە و تایبەتە بە پاراستنی گیانەوەرە کێوییەکانی کە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە لە هەرێمی کوردستان، پسپۆڕە لە پاراستنی شیردەرەکان.
هانا پێشتر خەڵاتی “Future for Nature”ی وەرگرتوە بۆ دوبارە دۆزینەوەی پڵنگە فارسییەکان هەروەها وەک یەکێک لە (Explorers Club 50) ناسراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


