
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP Photo/Evan Vucci
SNN
سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا پاش ئازادكردنى رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى روویدا نه‌ده‌بوو رووبدات و وتیشى: “سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دزراوه”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 24ى ئاب، رۆژێكى نوێ بوو له مێژووى سیستمى دادوه‌ریی ئه‌مریكادا، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا چووه بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه و له به‌ندینخانه‌ى فۆڵتن له ئەتڵانتا له جۆرجیا بۆ ماوه‌ى 30 خوله‌ك زیندانیكرا و دواتریش به ده‌سته‌به‌رى 200 هه‌زار دۆلار ئازادكرا.
ئه‌و تۆمه‌ته‌ى رووبه‌ڕووى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا كرابوویه‌وه بریتیه له، هه‌وڵدان بۆ گۆڕینى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2020 و به‌رهه‌ڵستیكردنى ئه‌نجامه‌كان، هاندانى هاووڵاتیانى ئه‌مریكا بۆ هێرشكردنه سه‌ر بیناى كۆنگرێس له واشنتۆن.
له‌دواى ئازادكردنى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م میدیاكان وتى: “ئه‌وه‌ى روویدا نه‌ده‌بوو رووبدات، ئه‌وه گاڵته‌جاڕییه به سیستمى دادوه‌ریی ئه‌مریكا”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه، “هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2020ى ئه‌مریكا كه بووه هۆكارى چوونه‌سه‌ر ته‌ختى جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا هه‌ڵبژاردنێكى ساخته و دزراوه”.
دوێنێ هه‌ینى ده‌ستگیر كردن و ئازادكردنى دۆناڵد تره‌مپ رۆژه‌ڤى میدیاكانى ئه‌مریكا بوو به‌و پێیه‌ى وێنه‌كه‌ى له‌نێو تۆمارى گرتوخانه بڵاوكرایه‌وه به ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانه و كه تێیدا هاتووه، “كێشى تره‌مپ 97 كیلۆگرامه و قژێكى سوورى هه‌یه و چاوى شینه و ژماره‌ى زیندارییه‌كه‌شى P01135809ه”.
وێنه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌نێو زیندان

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


