کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

0
577

SNN-

کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ، یەک شەممە 27ی ئابی 2023 ، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

هەروەها سبەى دووشەممە 28ی ئابی 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 41 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this