
SNN-
وتەبێژی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، ترەمپ لە سێ هەفتەی رابردوودا نزیکەی 20 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، بەنزیکەی دەکاتە ئەو ماوەیەی تۆمەتبارکرابوو بە بڵاوکردنەوەی دۆسیەی فیدراڵی و ویلایەتەکان و لەگەڵ هەواڵە ناراستانەی پەیوەندیداربوون بە هەڵبژاردنی ساڵی 2020ەوە.
ستیڤ چۆنگ، وتەبێژی ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا 7.1 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، ئەویش لە دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وێنەیەکی لە دۆسیەی تاوانکاری لە تەنلەنتای ویلایەتی جۆرجینا بڵاوکراوبووەوە.
چۆنگ رونیشیکردەوە، تەنها لە رۆژی هەینی رابردودا 4.18 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، بەوەش تا ئێستا زۆرترین داهاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی کۆکردووەتەوە.
ترەمپ لە ساڵی 2016 بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا و، لە ساڵی 2020 لەلایەن جۆو بایدن-ی دیموکراتەکانەوە شکستی پێهێنرا، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەوڵی ئەوەدایە جارێکی تر نوێنەرایەتی کۆمارییەکان بکات و خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێرێتەوە.
ترەمپ رووبەڕووی چوار تۆمەت دەبێتەوە، کە پەیوەندیی بە دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هێرشەکەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 بۆ سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا (کاپیتوڵ) لە واشنتن لە خۆدەگرێت، بەڵام هەموو تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە.
لە 15ی ئابدا، ترەمپ تۆمەتبارکرا ئەوەش دوای لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن داواکاری گشتی فولتۆن کاونتی فانی ویلیس سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دۆڕانەکەی بە بایدن لە هەڵبژاردنەکانی 2020 ویلایەتەکەدا.
لە سێی ئەم مانگەدا، ترەمپ ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە داواکاری گشتی جاک سمیس لە دادگای فیدراڵی خستوویەتییە پاڵی کە پیلانی ساختەکردنی هەبووە بە رێگریکردن لە کۆنگرێس لە دانپێدانان بە سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 و رەتکردنەوەی مافی دەنگدان لە دەنگدەران، کە لە هەڵبژاردنی دادپەروەرانەدا دەنگ بدەن.
لە هەمان کاتدا ئەو تۆمەتەشی رەتکردەوە کە پەیوەندیی بە پاراستن و هەڵگرتنی دۆسیەی نهێنی هەبووە بەشێوەیەکی نایاسایی، دوای جێهێشتنی پێگەکەی بەڵگەکانی تایبەت بە دۆسیەی نیویۆرک تەزویکردووە، کە پەیوەندیدار بووە بە پێدانی پارە بە ستۆرمی دانیڵز ئەکتەرێکی تایبەت بە فیلمی خراپ بووە، ئەمەش پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016بووە کە لەو کاتەدا لەگەڵ ئەو خانمە ئەکتەرە لەپەیوەندیدا بووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


