“مەکتەب سیاسی بڕیاریدا ژماره‌ى ئەندامانی کۆنگرەی یەکێتی 600 كه‌س بێت”

كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ كۆنگره‌ى پێنجه‌م | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌چوو، وته‌بێژى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه ژماره‌ى ئه‌ندامه به‌شداربووه‌كان 600 كه‌س بێت”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تەلار لەتیف، وتەبێژی تایبەتی کاروبارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە میدیاى فه‌رمى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی لەهەولێر بڕیاردرا ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی 600 ئەندام بن و پەسندکرا”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى زیاترى كۆبوونه‌وه‌كه تەلار لەتیف بۆ میدیاى حزبه‌كه‌ى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “لیژنەکان میکانیزمی بەشداریکردنی ئەندامانی کۆنگرە بۆ مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی دیاریدەکات، دواتر مەکتەبی سیاسی پەسندی دەکات، هاوکات هەفتەی داهاتوو تەواوی وردەکارییەکانی کۆنگرە پەسەند دەکرێن”.
به وته‌ى وتەبێژی تایبەتی کاروبارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، “بەپێی پەیڕەوی هەموارکراو دەسەڵاتی پەسندکردن دوای رەزامەندی سەرۆکی یەکێتی لەلای مەکتەبی سیاسی دەبێت”.
پێشتر ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌باره‌ى كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌ى به SNNی راگه‌یاند، “لە كۆبوونەوەی پێشتری مه‌كته‌بى سیاسى كە لە شاری كەركوك بەڕێوەچوو بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كۆمسیۆنى باڵای كۆنگرە پێكهات كە لە مەكتەبی هەڵبژاردن، مەكتەبی رێكخستن و مه‌كته‌بى توێژینه‌وه پێكدێت بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی كۆنگرەی پێنجەم”.
به وته‌ى ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، “سه‌رۆكى یه‌كێتى زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆنگره‌ى پێنجه‌م پێویسته له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى یه‌كێتیدا بێت، ببێته هۆكارێك بۆ به‌هێزكردنى یه‌كێتى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه”.
پرسى هه‌ڵبژاردنى كۆتایی مانگى ئه‌یلول بۆ به‌ستنى كۆنگره یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ى كه زۆرترین سه‌رنجى له‌سه‌ره، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى، بۆچى مانگى ئه‌یلولیان ده‌ستنیشان كردووه بۆ به‌ستنى كۆنگره؟ ستران عه‌بدوڵا باسى له‌وه‌كرد، “خۆى له بنه‌ڕه‌تدا پێویستبوو له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئێمه كۆنگره ببه‌ستین، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێكى تایبه‌ت كه گرنگترینیان بریتیه له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌م، به باشمانزانى له مانگى ئه‌یلولدا كۆنگره ببه‌ستین”.
رۆژى 22ى ئاب، به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆكى یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له شارى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به دیاریكردنى رۆژى 27ى ئه‌یلولى 2023 بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى ئه‌و حزبه، هه‌مان رۆژ كۆمسیۆنێك پێكهات بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى ئاماده‌كارییه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆنگره.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


