بەهۆی دروستبوونی هەڵەیەکی گەورەوە تۆیۆتا بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکانی راگرت

toyota land cruiser
SNN
ئەمڕۆ کۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر ڕایگەیاند، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەکانی لە سەرجەم کارگەکانی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی لە یابان ڕادەگرێت، بەهۆی کێشەی سیستمی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلەکان، وەک خۆشیان ئاماژەی پێدەکەن کێشەکە گەورەیە.
وتەبێژی تۆیۆتا مۆتۆر ڕایگەیاندووە، بەهۆی هەڵەیەک لە سیستەمی بەرهەمهێناندا کارەکانی ڕادەگرێت، کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکات، پێناچێت ئەو هەڵە گەورەیەش بەهۆی هێرشێکی ئەلیکترۆنیەوە بووبێت.
کۆمپانیای تۆیۆتا تا بەیانی ئەمڕۆ کارەکانی لە 12 کارگەکانی ڕاگرت و دوو کارگە لە کارەکانیان بەردەوامن، لە شەفتی دووەمی کارکردنی کۆمپانیاکە هەر 14 کارگەکە دەوەستێت، کە یەک لەسەر سێی بەرهەمی جیهانی کۆمپانیاکە پێکدەهێنن.
کۆمپانیای تۆیۆتا گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا لە ڕووی فرۆشتنەوە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرهەمهێنانی کۆمپانیای تۆیۆتا لە یابان بۆ یەکەمجار لە ماوەی دووساڵدا بە ڕێژەی %29 بەرزبووەتەوە، ڕۆژانە 13 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


