لەسەر هێڵی ئینتەرنێت وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەدرێت بە دادگا

تاقیکردنەوەی خوێندکاران
SNN
سکاڵایەک دژی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق تۆمارکراوە، بەهۆی ئەوەی مافی گشتی پێشل کردووە و بڕیاریداوە لە کاتی تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵدا هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگیرێت.
لە دادگای کەرخ ساکاڵا دژی هویام عەبود وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق تۆمارکراوە، کە بە بڕیاری ئەو وەزیرە لە ماوەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی کۆتایی ساڵدا هێڵی ئینتەرنێت ببڕدرێت، واتە لە کاتژمێر چواری بەیانییەوە بۆ هەشتی بەیانی ئینتەرنێت نەمێنێت.
ئاماژە بەوەکراوە، وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق دەیتوانى بە شێوەیەکی تر رێگری لە دزەکردنى پرسیاری تاقیکردنەوە گشتییەکان بگرێت، بەشێوەیەک مافی گشتی پێشێل نەکرێت، هەروەک لە دەستوری عێراقدا هاتووە مافی بەکارهێنانی ئینتەرنێت چەسپاوە و نابێت هیچ کەسێک بەربەست بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت دروست بکات.
ئەوەشخراوەتە روو، سکاڵاکار داوا دەکات وەزیرى پەیوەندییەکان قەرەبوى ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەهۆى وەستانى ئینتەرنێتەوە زیانی 150 ملیۆن دیناری پێگەیشتووە.
بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە لە عێراق و هەرێمى کوردستاندا بۆ رێگریکردن لە دزەپێکردنى پرسیارەکانى تاقیکردنەوە گشتییەکانى خوێندکاران، هێڵى ئینتەرنێت بۆ چەند کاتژمێرێک دەبڕدرێت.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



