په‌یامێكى توود له كۆمپانیا بیانیه وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه

كرێكارێك له‌نێو كێڵگهیهكى نه‌وتیدا | فۆتۆ: Essam Al-Sudani / Reuters
SNN
كۆمه‌ڵه‌یی (APIKUR) كه له پێنج گه‌وره‌ترین كۆمپانیا وهبهرهێنهرهكهى نه‌وتى هه‌رێم پێكهاتووه ئاشكرایده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمیش له‌لایه‌ن توركیاوه رێگه‌ى پێبدرێت، ئه‌وان ئاماده‌نین ده‌ستبه هه‌نارده بكه‌نه‌وه هه‌تاوه‌كو به‌ڕوونى ماف و شایسته داراییه‌كانیان پێنه‌درێت وه‌ك پێشتر.
كۆمه‌ڵه‌ى APIKUR کۆمپانیایەکی سنووردارە کە پێکهاتووە لە هەریەک له كۆمپانیاكانى، دى ئێن ئۆ، گڵف كیستۆن، گنه‌ڵ ئینێرجى، ئێچ كه‌ى ئێن ئینێرجى، شاماران پێترڵیهم، له‌ژێر یاساى به‌ریتانیا له ساڵى 2023 دامه‌زرا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى گه‌وره وه‌به‌رهێنه‌رن له بوارى نه‌وتى هه‌رێم.
كۆمه‌ڵه‌كه له نوێترین به‌یاننامه‌یدا په‌یامێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات كه تێیدا هاتووه، “کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان هاندەری گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی تورکیایە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا . کردنەوەی بۆری عێراق- تورکیا هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی گرنگترین کەرتی بازرگانی کە80٪ی ئابوورییەکەی پێکدەهێنێت، هەروەها بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان دەستبکەنەوە بە کارەکانیان کە سوودی بۆ زۆرێک لە عێراقییەکان دەبێت”.
له باره‌ى زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كۆمه‌ڵه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، “داخستنی ئەو بۆرییە لەڕووی ئابوورییەوە زیانی بە هەموو لایەنەکان گەیاندووە، لەوانەش حکومەتی فیدراڵی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی، گەلی عێراق. زیانەکان به نزیکەی چوار ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێندرێت، کە زۆر زیاترە لەوقهرهبووهى كه عێراق وەریگرتووە بۆ یەکێک لەو پێنج داواکارییەی کە خستۆتە بەردەم دەستەی ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی”.
كۆمه‌ڵه‌كه په‌یامێكى تووندیان ئاراسته‌ى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند كردووه به‌وه‌ى، “ئاماده نین وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ده‌ستپێبكه‌نه‌وه”، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌رجیان داناوه و ده‌ڵێن: “تەنانەت ئەگەر هێڵی بۆری عێراق-تورکیا بکرێتەوە، کۆمپانیا ئەندامەکانی APIKUR نەوت بۆ هەناردەکردنی بۆری بەرهەم ناهێنن تاوەکو روون نەبێتەوە کە چۆن شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتیی کانی نەوت دەدرێت بەپێی مافە گرێبەستییەکانیان بۆ نەوتی هەناردەکراوی رابردوو و داهاتوو”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20 hours لهمهوپێش



