
چه‌ند نه‌وه‌یه‌كى جیاوازى ئایفۆن | فۆتۆ: Apple
SNN
كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئاشكراى كرد، له ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلولدا له كۆنفرانسێكى تایبه‌ته‌دا نه‌وه‌ى نوێى ئایفۆن كه بریتیه له ئایفۆنى 15 نماشیدهكرێت.
كۆمپانیاى ئه‌پڵ كه به‌رهه‌مهێنه‌رى ئایفۆنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “له رۆژى 12ى مانگى ئه‌یلول له كۆنفڕانسى ساڵانه‌ى خۆیاندا كه له هۆڵى ستیڤ جۆبس له باره‌گاى سه‌ره‌كى كۆمپانیاكه له ویلایه‌تى كالیفۆڕنیا له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئایفۆنى 15 نماشیدهكهن”.
پێشبینیه‌كان بۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئایفۆنه نوێیه‌كه زۆرن، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر ئه‌وه‌یه، “پێشبینى ده‌كرێت ده‌رچه‌ى بارگاویكردنه‌وه له ئایفۆنه نوێیه‌كه‌دا نه‌مێنێت. هاوكات، تایبه‌تمه‌ندى داینامیك ئایسلاند كه بریتیه له ویندۆیهكى بچووك كه چالاكیه‌كانى ناو ئامێره‌كه‌ى له كامێرا و ژمێره‌ر و لایت و واى فاى تێدایه وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه”.
به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى یاهوو له ساڵى داهاتوه‌وه چیرت هیچ به‌رهه‌مێكى ئه‌پڵ جا چ مۆبایل بێت یان ئایپاد یان تابلێت، ده‌رچه‌ى بارگاویكردنه‌وه‌ى تێدا نامێنێت و پشت به بارگاویكردنه‌وه به‌بێ وایه‌ر ده‌به‌ستێت.
یاهو پێشبینى ئه‌وه‌شى كردووه، ئایفۆنه نوێیه‌كه چوارچێوه‌كه‌ى بگۆڕێت لهپۆڵاوه بۆ تیتانیۆم، كه مادده‌یه‌كى به‌هێزه و بهرگهگهرتنى له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى به‌ریده‌كه‌ون زۆره.
مۆبایلى ئایفۆن یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیاى ئه‌پڵ و تاوه‌كو ئێستا 14 نه‌وه‌ى لێبه‌رهه‌مهاتووه . كۆمپانیاكه به‌هۆى به‌رهه‌مه ئهلیكترۆنیهكانیهوه توانیویه‌تى بڕى 2.88 ترلیۆن دۆلار سه‌رمایه كۆبكاته‌وه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



