حكومه‌تى هه‌رێم له مانگى 10ى 2022ه‌وه شایسته‌ى دارایی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى نه‌داوه

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
وته‌بێژى ئاپیكور ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2022ه‌وه شایسته‌ى هیچ یه‌ك له‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ى نه‌داوه كه له هه‌رێمى كوردستان كارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ى APIKUR کۆمپانیایەکی سنووردارە کە پێکهاتووە لە هەریەک له كۆمپانیاكانى، دى ئێن ئۆ، گڵف كیستۆن، گنه‌ڵ ئینێرجى، ئێچ كه‌ى ئێن ئینێرجى، شاماران پێترڵیهم، له‌ژێر یاساى به‌ریتانیا له ساڵى 2023 دامه‌زرا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى گه‌وره وه‌به‌رهێنه‌رن له بوارى نه‌وتى هه‌رێم.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى ئاب، مایلس كاگینز، وته‌بێژى ئاپیكور له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداو و رایگه‌یاند، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2022ه‌وه شایسته‌ى دارایی هیچ یه‌ك له‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ى نه‌داوه كه له هه‌رێمى كوردستان كارى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ده‌كه‌ن”.
وتیشى: “ئه‌مه كاريگه‌ریی نه‌رێنى هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر تواناى كۆمپانیاكان بۆ پێدانى شایسته‌ى مووچهخۆرهكانیان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وه‌ستانى وه‌به‌رهێنان به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى كارگه‌ریی خراپى هه‌بووه”.
قسه‌كانى وته‌بێژى ئاپيكور له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و له به‌شێكیدا رایگه‌یاند، “کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان هاندەری گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی تورکیایە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا . کردنەوەی بۆری عێراق- تورکیا هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی گرنگترین کەرتی بازرگانی کە80٪ی ئابوورییەکەی پێکدەهێنێت، هەروەها بۆ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان دەستبکەنەوە بە کارەکانیان کە سوودی بۆ زۆرێک لە عێراقییەکان دەبێت”.
له باره‌ى زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كۆمه‌ڵه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، “داخستنی ئەو بۆرییە لەڕووی ئابوورییەوە زیانی بە هەموو لایەنەکان گەیاندووە، لەوانەش حکومەتی فیدراڵی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی، گەلی عێراق. زیانەکان به نزیکەی چوار ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێندرێت، کە زۆر زیاترە لەوقهرهبووهى كه عێراق وەریگرتووە بۆ یەکێک لەو پێنج داواکارییەی کە خستۆتە بەردەم دەستەی ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی”.
كۆمه‌ڵه‌كه په‌یامێكى تووندیان ئاراسته‌ى هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند كردووه به‌وه‌ى، “ئاماده نین وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى ده‌ستپێبكه‌نه‌وه”، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌رجیان داناوه و ده‌ڵێن: “تەنانەت ئەگەر هێڵی بۆری عێراق-تورکیا بکرێتەوە، کۆمپانیا ئەندامەکانی نەوت بۆ هەناردەکردنی بۆری بەرهەم ناهێنن تاوەکو روون نەبێتەوە کە چۆن شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتیی کانی نەوت دەدرێت بەپێی مافە گرێبەستییەکانیان بۆ نەوتی هەناردەکراوی رابردوو و داهاتوو”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



