
لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى چۆمان به نووسراوى فه‌رمى نه‌وتى قوتابخانه‌كان دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر كادیرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا و مووچه‌ى دوو مامۆستاش ده‌دات به بهرپرسىناوچەی پارتى له چۆمان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى ئاب، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، “بە پێی دوو نوسراوی پەروەردەی چۆمان، نەوتی قوتابخانەكان بەسەر كادرانی پارتى له ناوچەكە دابەشدەكرێت و مووچەی دوو مامۆستاش دەنێردرێت بۆ بەرپرسی ناوچەی پارتی لە چۆمان”.
له دوو نووسراوه‌كه‌دا كه واژوو و مۆرى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى چۆمانى له‌سه‌ره و له بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس له سەردار قادر بڵاوكراونه‌ته‌وه، “بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان داوا لە كارگێڕی پەروەردە دەكات بڕی (200 بۆ 400) لیتر نەوتی سپی قوتابخانەكان بنێردرێت بۆ ژمارەیەك كادری حزبی ئەندام ناوچە و كارگێڕناوچەی چۆمانی پارتی، ناو و بڕی لیتری نەوتەكەیان بۆ دیاریكراوە”.
له نووسراوى دووه‌مدا ئه‌وه‌ش هاتووه، “بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان داوا لە كارگێڕی پەروەردە دەكات، مووچەی دوو مامۆستا به‌ناوه‌كانى (دڵزار قادر و سەرباز برایم) بنێردرێت بۆ ئیدریس سەكری بەرپرسی ناوچەی پارتی لە چۆمان”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



