“بەغدا ناتوانێت لە نەناردنی بودجە و راگرتنی مووچەی خەڵک بەردەوام بێت”

بودجەی عێراق
SNN
ئهندامى پێشووى سهركردایهتى كۆمهڵ رایدەگەیەنێت، دڵنیام بەغدا ناتوانێت لە نەناردنی بودجە و راگرتنی مووچەی خەڵک بەردەوام بێت، دوایدەخات بەڵام هەر دەینێرێت، ئێستا لە عێراق مووچەی مانگی هەشت دابەشکراوە و تەواو بووە، لە کوردستانیش هێشتا مووچەی مانگی حەوت نەدراوە
دارا محهمهد، ئهندامى پێشووى سهركردایهتى كۆمهڵ و وهزیرى پێشووترى ژینگهى حكومهتى ههرێمى رایگەیاند: حکومەتی عێراق ئێستا فشار دەکات و بەردەوام داواکارییەکان بەرزدەکاتەوە دژی حکومەتی هەرێم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک بابەت هەن مافی نەتەوەین، وەک فیدراڵییەت کە لە دەستووردا چەسپاوە و ناتوانن دەستکاریی بکەن، دەڵێت: “هەر بۆیە دڵنیام بەغدا ناتوانێت لە نەناردنی بودجە و راگرتنی مووچەی خەڵک بەردەوام بێت، دوایدەخات بەڵام هەر دەینێرێت”.
روونیشی دەکاتەوە، ئێستا لە عێراق مووچەی مانگی هەشت دابەشکراوە و تەواو بووە، لە کوردستانیش هێشتا مووچەی مانگی حەوت نەدراوە، مووچەی مانگی شەشیش عێراق تەنها 598 ملیار دیناری ناردووە، لە کاتێکدا و بە گوێرەی بودجەی ساڵی 2023 پشکی مانگانەی هەرێم تریلیۆنێک و 180 ملیار دۆلارە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



