
SNN
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان رایگەیاندووە، یاسای نەوت و گاز لە پرۆسەی نوسینەوەی رەشنوسەکەدایە، ئەمەش یەکەم قۆناغی داڕشتنەوەی یاساکەیە، دەڵێت: “ئەم یاسایە پێویستی بە تەوافوقێکی سیاسی گشتگیر هەیە”.
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، یاسای نەوت و گاز لە قۆناغی یەکەمی یاساکەدایە و پێویستی بە تەوافوقێکی سیاسی گشتگیر هەیە، چونکە یاسایەکی هەستیارە و پێویستی بە گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان هەیە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لەبارەی رەهەندەکانی یاساکە روونیکردووەتەوە، گرنگترین رەهەندی یاساکە ئابورییە و دەرکردنی ئەو یاسایە دەبێتە هۆی داڕشتنەوەی ئابوری عێراق، رەهەندی دووەمیش یاساییە، بەهۆی بوونی بۆشای سیاسی و بوونی ماددەیەکی دەستوری پەیوەست بە نەوت، کە وایکردووە پێویستی بە دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە خۆی هەبێت.
سەبارەت بە رەهەندی سێیەم ئەو پەرلەمانتارە وتوویەتی “رەهەندی سێیەم سیاسییە، بەو پێیە ئەو داهاتە بنچینەییە کە ئابوری و دەوڵەتی عێراق پشتی پێدەبەستێت، بە جۆرێک لە %٩٠ی بودجەی وڵات پشت بەداهاتی نەوت دەبەستێت”.
رەهەندی تەکنیکی بە کۆتا رەهەند ناوبردووە و ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی نەوت پڕە لە رێوشوێنی هونەری و پشکنینی وردی دەوێت تا دەگاتە فرۆشت، هەر بۆیە بەنسبەت عێراقەوە لە قۆناغی داڕشتنی یاسایەکی گرنگ و ئاڵۆزدان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



