پله‌كانى گه‌رما جارێكى تر به‌رزبوونه‌وه‌ى به خۆیانه‌وه ده‌بینن

هاووڵاتییه‌ك ئاو به رووخساریدا ده‌كات به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
به‌پێى پێشبینیهكانى ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق، له رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوه‌وه پله‌كانى گه‌رما له عێراق جارێكى تر به‌رزبوونه‌وه به خۆیانه‌وه ده‌بینن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ى ئاب، ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “سبه‌ى هه‌ینى پله‌كانى گه‌رما له هه‌رێمى كوردستان تاراده‌یه‌كى كه‌م به‌رزبوونه‌وه به خۆیانه‌وه ده‌بینن، له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقیش به جێگیرى ده‌مێننه‌وه”.
له باره‌ى كه‌شوهه‌وا رۆژانى داهاتوو ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق رایگه‌یاندووه، “پله‌كانى گه‌رما له رۆژانى شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌دا له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى وڵات به جێگرى ده‌مێننه‌وه و به‌رزبوونه‌وه به خۆیانه‌وه نابینن و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى عێراق، “رۆژى دووشه‌ممه 4ى ئه‌یلول، پله‌كانى گه‌رما له باكوور و ناوه‌ڕاستى عێراق به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت”.
پێشبینیه‌كه‌ى ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى عێراق له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه پله‌كانى گه‌رما له سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینیان به خۆیانه‌وه بینیوه. له چه‌ند رۆژ رابردووش‌دا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بارانبارى به‌تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



