
سوارێز
SNN Sport
پێشبینی دەکرێت لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری بە توانای یانەی بەرشەلۆنە،هەفتەی داهاتوو بە تەواوی لە پێکان چاک ببێتەوە وئامادەی یاریکردن بێت.
پێی نوێترین هەواڵ کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو پزیشکەکانی یانەی بەرشەلۆنە گلۆپی سەوز بۆ لویس سوارێز هەڵدەکەن و ئەو یاریزانە کۆتایی بە گشت قۆناغەکانی چارەسەری پێکانەکەی دەهێنێت.
سوارێز کە لە ئێستادا مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی دەکات،هێشتا پزیشکەکانی یانەکەی گلۆپی سەوزیان بۆ پێکانەکەی هەڵنەکردووە، کە پێش زیاتر لە 3 مانگ بەهۆی بوونی ئازارەوە نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا ئەنجامدا.
چاوەڕوان دەکرێت لە 11ی مانگی داهاتوو یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دەستپێبکاتەوەو بەرشەلۆنە رووبەرووی ریاڵ مایۆرکا دەبێتەوە، سوارێزیش دەتوانێت یاری بکات.
سوارێز یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی بەرشەلۆنە، کیکی سیتین لەگەڵ میسی لە هێڵی پێشەوە پشتی پێدەبەستێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



