ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌رپه‌شتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كات

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ى ئه‌یلول، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوى نوێنه‌رانى كه‌ركوك له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆ ببێته‌وه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ دیلان غه‌فور، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى به میدیاى حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “بڕیاره ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی كەركوك لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆببنه‌وه. لە كۆبوونەوەكەدا پەرلەمانتارانی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك ئامادەدەبن، كە ژمارەیان 13 كەسە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی رەوشی شاری كەركوك و كۆتایهێنان بە ئاڵۆزییەكان دەكرێت”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به فه‌رمانى لیژنه‌ى ئه‌منى كه‌ركوك و له‌ژێر چاودێرى سوپاسالارى عێراق قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له شاره‌كه هه‌ڵگیرا، خهیمهكانى به‌رده‌م باره‌گاى ئۆپراسیۆنههاوبهشهكانى كه‌ركوك لابران، رێگاى هه‌ولێر – كه‌ركوك-یش كرایه‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كانى پۆلیسى كه‌ركوك، “به‌هۆى گرژییه‌كانه‌وه تاوه‌كو ئێستا 15 كه‌س بریندار بوون و چوار كه‌سى تریش شه‌هید بوون”.
چیرۆكى گرژییه‌كانى كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه بڕیاریدا به چۆڵكردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ى بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له به‌رامبه‌ریشدا له رۆژى 27ی ئاب، له‌به‌رده‌م بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان خه‌یمه هه‌ڵدرا و خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا له‌دژى گه‌ڕانه‌وه پارتى.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 كه‌ركوكى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام به وته‌ى ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى ئه‌و حزبه له، “ئێستادا بنكه‌یه‌كى پاراستنى پارتى له‌نێو ئه‌و بینایانه هه‌یه و كارى ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یكات ته‌نیا بۆ تێكدانى دۆخى كه‌ركوكه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


