له دوو رۆژى داهاتوودا به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ى ئه‌یلول، میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كرد، له دوو رۆژى داهاتوودا حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات.
شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا رۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌نه هیچ رێككه‌وتنێك گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ پێگه‌ى به‌غداد الیوم بڵاویكرده‌وه، “تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم نه‌یتوانیوه بگاته هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنى داهاتى نانه‌وتى، چونكه حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ داهاتى نانه‌وتى له پارێزگاكان وه‌ربگرێت”.
پێگه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “هه‌رچه‌نده هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، به‌ڵام له دوو رۆژى داهاتوودا، له شێوه‌ى پێشینه‌دا به‌غدا پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات تاوه‌كو بتوانن هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ى ئه‌یلوله، به‌ڵام مووچه‌خۆرانى هه‌رێم ته‌نیا مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانیان وه‌رگرتووه و مووچه‌ى مانگه‌كانى تهمموز و ئابیان وه‌رنه‌گرتووه و له ئێستادا له چاوه‌ڕوانى دابه‌شكردنى مووچه‌دان.
پێشتر غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، “كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌كنیكین نه‌وه‌ك سیاسى، بۆیه به‌غدا پشكى هه‌رێم له بودجه ده‌نێرێت”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



