مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى داواى دادگایی كردنى تهقهكهرهكانى كه‌ركوك ده‌كات

لۆگۆى یهكێتيى نیشتمانى كوردستان
SNN
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێدا داواى دادگایی كردنى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه بوونه هۆكارى شه‌هیدكردنى چوار گه‌نجى كورد له كه‌ركوك، میدیاى فه‌رمى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: “سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانى كه‌ركوك هه‌ڤاڵ و تێكۆشه‌رى یه‌كێتین”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ى ئه‌یلول، میدیاى فه‌رمى یه‌كێتى له‌باره‌ى ئه‌و چوار گه‌نجه كورده‌ى كه به‌هۆى گرژییه‌كانى دوێنێى كه‌ركوك شه‌هید بوون نووسیویه‌تى، “ژمارەی شەهیدەكانی رووداوە نەخوازراوەكەی كەركوك و پشێوییەكان سێ شەهیدن، كە سەرجەمیان هەڤاڵ و تێكۆشەری ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و هۆكاری ئاڵۆزییەكانیش ململانێی سیاسی و شەڕی بارەگای حزبییە و پەنجەی تۆمەتیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان رادەكێشرێت”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى دادگایی كردنى ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌كات كه تێیدا هاتووه، “بەداخەوە دوای درووست بوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئێوارەی رۆژی 2ى ئه‌یلول، لە شاری كەركوك، ژمارەیەك هاووڵاتی كورد شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەشیان برینداربوون، بۆ ئەو رووداوە دڵتەزێن و نەخوازراوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە دەكەین، هەروەك هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازین. ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین، بە زوویی ئەوانەی كە تەقەیان بە رووی خوپێشاندەراندا كردووە بە سزای خۆیان بگەن و روبەڕووی یاسا بكرێنەوە”.
نوێده‌كرێته‌وه….
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


