
باران بارین لە سلێمانی
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى ئاشكرایده‌كات، له‌م مانگه‌دا وه‌رزى دابارینى ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات و ده‌شڵێت: “له مانگى تشرینى دووه‌میشدا بارانبارینى سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ى ئه‌یلول، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “له‌م مانگه‌دا كه مانگى ئه‌یلوله، وەرزی دابارینی داهاتوو دەستپێدەکات”.
له‌باره‌ى پێشبینیهكانى بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ شاڵاو هیدایه‌ت ده‌ڵێت: “مانگی تشرینى یه‌كه‌م، بارانی سەرتاسەری دەبێت هەر لەزاخۆوە تاوه‌كو خانەقین و بەدرە ، بارانی پەڵەش بەزۆری دەکەوێتە ئه‌م مانگه”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه‌ت، “وەرزی دابارینی داهاتوو پێشدەکەوێت لە هەموو ناوچەکان بەگەرمیانیشەوە باران زۆر لە سەروی نۆڕماڵ دەبێت وەرزانە و تێکرای ساڵانە. زوتر لەپایزەکانی پێشتریش پەڵەی دەدات و پایزێک و ساڵێکی پڕ دابارین و سەخت دەبێت وەرزی دابارینی داهاتوو”.
له‌باره‌ى دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما له مانگى ئه‌یلول ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “لەمەودای 9 بۆ 10ی مانگ‌و بۆ سەرەوە قۆناغێکی تری دابەزینی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و پله کانی گەرما بەشێوازی بەرچاو دادەبەزنەوە لەگەڵ دروست بوونەوەی حاڵەتی تری باران بارین له مەودای بارستە هەوای فێنکدا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


