“سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە ئاڵۆزییان لە کەرکوک دروستکردووە”

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکراکردووە، ئەو کەسانەی لە کەرکوک دەستدرێژییان کردووە و هێرشەکانیان ئەنجامداوە بەپێی یاسا سزا دەدرێن.
نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق شەی رابردوو 4ی ئەیلول، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەران، گفتوگۆیان لە بارەی رووداوەکانی ئەم دوواییەی شاری کەرکوک کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەیدا بڕیاریداوە سزایی ئەو کەسانە بدات کە هۆکاری ئاڵۆزییەکانی ئەم دوواییەی شارەکە بوون.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو كەسانەی لە کەرکوک دەستدرێژیان كردووە و هێرشەكانیان ئەنجامداوە و كاریان بۆ وروژاندنی فیتنە كردووە، بەپێی یاساکانی عێراق سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هێزە ئەمنییەكانی كەركوك بە هەموو جۆرەكانیانەوە پابەندن بە پاراستنی گیانی خەڵك و مافەكانیان بۆ ژیانێكی گونجاو شایستە و دەربڕینی بیروڕاکانیان، هەبوونی گیانی لێبوردەیی و قبوڵكردنی یەكتر کە ئەمەش نمونەیەكە خەڵكی كەركوك جیادەكاتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



