
مەرزی سازان
SNN
بەپێی نوسراوکی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی سازان له نێوان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پارێزگای كرماشان.
لە نوسراوێکی فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک کە بە ژمارە هەزار و 607 دەرچووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەزامەندی نیشاندانەوە بە کردنەوەی دەروازەی سازان کە لە نێوان پارێزگای هەڵەبجە و کرماشاندایە.
ئاماژە بەوەکراوە، دەروازەکە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ جوڵەی بازرگانی نێوان پارێزگای هەڵەبجە و کرماشان، باشکردنی لایەنی ئابووری پارێزگای هەڵەبجە و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، بەو جۆرە دەروازەی سازان دەبێتە هەشتەم دەروازەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران‌دا.
ئەم دەروازەیە پێشتر له 10ی ئابی 2019 ئێران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی تەواونەکردنی پردێك له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ مه‌رزه‌كه، كاره‌كانی دواكه‌وت و بەو هۆیەوە مەرزەکە نەکرایەوە، بەڵام حکومەتی عێراق بە بڕیارەکەی سودانی دووبارە بڕیاری کردنەوەی بۆ دەروازەکە دەرکردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


