سەرۆک بافڵ: رێگەنادەین ژیان و چارەنووسی كەركوكییەكان بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق کرد.
لەدیدارێکدا كە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات، رووداوەكانی كەركوك و هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە یەكخستنی هەوڵە سەربازی و هەواڵگرییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی رووداوە نەخوازراوەكەی كەركوك و بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی هەرێم و عیراق هەڵوەستەیكرد و رایگەیاند، ئەوەی لە كەركوك روویدا مایەی نیگەرانیی قووڵمانە و دەبووایە بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكرێت. رژانی خوێنی گەنجانی كورد قبووڵنەكراوە و دەبێت بەزووترین كات تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەن. وتیشی، پاراستنی تەبایی و پێكەوەژیان لە كەركوك ئەركی هەمووانە و دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن، دەستبردن بۆ سەقامگیریی كەركوك هێڵی سوورە و بەهیچ شێوەیەك رێگەنادەین ژیان و چارەنووسی كەركوكییەكان بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان.
لەبارەی هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و عیراقیش سەرۆك بافڵ وتی، هەموو هەوڵێكمان لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارامە بۆ هاووڵاتییانمان، هاریكاریی نێوان هێزەكانیشمان فاكتەری بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەیە و پشتیوانیی لێدەكەین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


