فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر سپیکردنەوەی پارە لەلایەن چەند کارمەندێکییەوە هاتە دەنگ

فڕۆکەخانەی هەولێر
SNN
دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە 20 کارمەندی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکراون، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەکە ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، “ئەو هەواڵەی سەبارەت بە دەستگیرکردنی 20 کارمەندی لەسەر سپیکردنەوەی پارە بڵاوبووەتەوە دوورە لە راستییەوە”، هەروەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە “ئێمه وهكو بهڕێوبهرایهتی گشتی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی ههولێر، لێرهوه بۆ رای گشتی روونیدهكهینهوه، كه سهرتاپای ئهم ههواڵانه رهتدهكهینهوه، كه باس له دهستگیركردنی 20 كارمهند دهكهن لهلایهن ئاسایشی فڕۆكهخانهوه”.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “ئەو هەواڵانە بریتین لە تۆمەتی هەڵبەستراو بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، داواکارین لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و دەزگا میدیاییەکان، فڕۆکەخانەکە نەکەنە چەقی هەواڵی چەواشەکاری و بێ بنەما”.
ئەمەش دوای ئەوە هات لە 4ی ئەیلوولدا هەواڵێک بڵاوکرایەوە، کە 20 کارمەندی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون، 17 لەو کارمەندانەی کە دەستگیرکراون لە گۆڕینەوەی پارە بۆ گەشتیاران کاریانکردووە و سێ کەسی تریان لە بەشی وەرگرتنی پاسپۆرتن لە گەشتیاران کاریان کردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


