سودانى نهێنیه‌ك له‌باره‌ى گرژییه‌كانى كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
رۆژى 3ى ئه‌یلول، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كه‌ركوك له په‌رله‌مانى عێراق كۆبوویه‌وه و به‌شداربوویه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌ڵێت: “سه‌رۆكوه‌زیران سێ راپۆرتى له‌به‌رده‌مدا بوو و وتى: له‌نێو ماڵان‌دا ده‌ستمان به‌سه‌ر چه‌كدا گرتووه كه بۆ نانه‌وه‌ى گرژى له كه‌ركوك به‌كارهاتووه”.
رۆژى 27ى ئاب، به‌شێك له هاووڵاتییانى كه‌ركوك به بیانووى وه‌ستانه‌وه له‌دژى راده‌ستكردنه‌وه‌ى باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌و بینایه خه‌یمه‌یان هه‌ڵدا و رێگاى كه‌ركوك سلێمانیان داخست، پاش تێپه‌ڕینى زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك و له 2ى ئه‌یلول، كاسبكارانى كوردى كه‌ركوك به هۆكارى په‌ككه‌وتنى كاره‌كانیان و دروستبوونى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌یداكردنى بژێوى رۆژانه‌یان به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێندنه‌وه، به‌ڵام دواتر گرژى دروستبوو و خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و له ئه‌نجامدا 4 گه‌نجى كورد شه‌هید بوون و 15ى تریش بریندار بوون.
له ئه‌نجامى ئه‌م رووداوانه له رۆژى یه‌كشه‌ممه 3ى ئاب، محه‌مه‌د شیاع سودانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كه‌ركوك له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبوویه‌وه.
سه‌باح حه‌بیب، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى كه هاوكات به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه بوو له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى ئه‌یلول،
رایگه‌یاند، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق زۆر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه ئارامى و ئاسایشى كه‌ركوك پارێزراو بێت و له‌باره‌ى گرژییه‌كانیشه‌وه وتى: سێ راپۆرتم له‌به‌رده‌ستدایه له‌سه‌ر ورده‌كارى بابه‌ته‌كان. هێزه ئه‌منییه‌كان له‌نێو ماڵان‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كدا گرتووه كه ویستراوه بۆ تێكدانى دۆخى كه‌ركوك و به‌لارێدا بردنى خۆپیشاندانه‌كان به‌كاربێت، به‌ڵگه‌مان هه‌یه كه ته‌قه له هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، “ئه‌گه‌ر جارێكى تر دۆخێكى له‌و شێوه‌یه بێته ئاراوه وه‌ك فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ستتێوه‌ردانى راسته‌وخۆ ده‌كات”.
وتیشى: “جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته بكوژى خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر بكرێن و بدرێنه دادگا و لێپێچینه‌وه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه به‌رپرسن له تێكدانى ئارامى كه‌ركوك”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


