داوای دورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ دەکرێت لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا

photo/AP
SNN
گروپێك له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ سكاڵایه‌كیان لەسەر دۆناڵد ترەمپ کردووە، داوا دەکەن رێگەی نەدەن بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی 2024دا بکات.
سکاڵاکە له‌لایه‌ن شه‌ش ده‌نگده‌ری كۆمارییه‌كان و بێلایه‌نه‌كانه‌وه تۆماركراوه، ئەویش له‌لایه‌ن گروپێك به‌ناوی (هاوڵاتیانی به‌رپرسیارێتی و ئه‌خلاق له واشنتن) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
ئه‌و داوایه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مواری 14ـی ده‌ستوری ئه‌مریكایه، كه تێیدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له یاخیبوون یان نافه‌رمانی دژی ده‌ستور، ڕێگرییان لێده‌كرێت به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
ئەو گرووپە تره‌مپ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به تێوه‌گلانی له یاخیبون دژی ده‌ستور له كاتی ڕوداوه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر كاپیتوڵ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی له 6ی کانوونی دووەمی 2021.
بەگوێرەی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، ره‌نگه له ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ش داوای یاسایی هاوشێوه تۆمار بكه‌ن و ئه‌و بابه‌ته بگاته دادگای باڵای ئه‌مریكا و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەیەوە بدرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



