سامان بەرزنجی: 117 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی کۆلێرا هەیە لە سلێمانی

0
459

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند تا ئێستا 117 حاڵەتی پشتراستکراوەی کۆلێرا لە شاری سلێمانی تۆمارکراون، بەڵام هیچ گیانلەدەستدانێک تۆمارنەکراوە.

ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2023، سامان بەرنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کورتدستان سەردانی شاری سلێمانی کرد بەمەبستی بەدواداجوون بۆ حاڵەتەکانی کۆلێرا و رایگەیاند، 117 حالەتی نەخۆشییەکە لە شاری سلێمانی تۆمارکراون و هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بوونی نییە و مەرجیش نییە تەنها ئەو حاڵەتانە هەبن بەڵکو حاڵەتەکان زیاترن”.

سەبارەت بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە وتیشی: هۆکاری ئەم حاڵەتانە ئەوەیە کە %20 دانیشتوانی سلێمانی سەرچاوەی ئاوی فەرمی نییە و بەشێک لە گەرەکەکانی سلێمانی لە شەمعەکانەوە ئاویان بۆ دێت و بەشێک لە تانکەرەکان لە سەرچاوەی ناپاکەوە ئاو دەهێنن بۆ ماڵەکان و فەرمی نین.”

وەزیری تەندروستی داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە وریابن لە کڕینی سەوزەوات و بە باشی بیشۆنەوە پێش خواردن، لە چێشتخانەکانیشدا نابێت بەکاربهێندرێن.”

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this