کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

0
473

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پلەکانی گەرما (4-5 ) نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ی ئەیلولی 2023 و بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم .

سەبارەت بە سبەینی هەینی 8ی ئەیلول 2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە بە ( 1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 39 پلەى سیلیزى

سلێمانی :36 پلەى سیلیزى

دهۆک : 37  پلەى سیلیزى

کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 38 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 26 پلەى سیلیزى

سۆران : 35  پلەى سیلیزى

گەرمیان : 41  پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this