“راكان جبورى 200 ملیۆن دینارى بۆ پارتى خه‌رج كردووه له كه‌ركوك”

راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت | فۆتۆ: Al-FallujahTV
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، پارێزگارى كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت 200 ملیۆن دینارى خه‌رج كردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى لقى پارتى و راده‌ستى كردوونه‌ته‌وه.
ئه‌رشه‌د ساڵحى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له بنه‌ڕه‌تدا توركمانى كه‌ركوكه له نوێترین چاوپێكه‌وتیندا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى حورهى ئه‌مریكى وتى: “ئێستا پارتى باره‌گاى هه‌یه له‌نێو كه‌ركوك له نزیك مه‌یدانى كرێكارانه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد، “پارێزگارى كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت بیناى لقى پارتى نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه و راده‌ستى كردوونه‌ته‌وه” و وتیشى: “راکان جبوری لەسەر بودجەی ئیدارەی شارەکە بارەگای لقی 3ی پارتی كه ده‌كه‌وێته گۆڕەپانی عمال نۆژەنکردووەتەوە و 200 ملیۆن دینار بۆ خەرجکراوە و رادەستی ئەو حزبە کراوە”.
به وته‌ى ئه‌رشه‌د ساڵحى، “ساڵێکە پاسەوانهكانى لقى پارتى له‌نێو بیناكه‌دا ده‌وام ده‌كه‌ن”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌ركوك خۆپیشاندان و گرژى به‌خۆیه‌وه بینى و “له ئه‌نجامى گرژییه‌كان چوار گه‌نجى كورد شه‌هید بوون و 15ى تریش بریندار بوون”، به وته‌ى پۆلیسى كه‌ركوك.
چیرۆكى گرژییه‌كانى كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه بڕیاریدا به چۆڵكردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ى بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له به‌رامبه‌ریشدا له رۆژى 27ی ئاب، له‌به‌رده‌م بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان خه‌یمه هه‌ڵدرا و خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا له‌دژى گه‌ڕانه‌وه پارتى. له رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تێكه‌ڵى خۆپیشاندانه‌كانى كاسبكارانى كه‌ركوك بوون و چوونه به‌رده‌م باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك و گرژى دروست بوو، له ئه‌نجامدا 24 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له شاره‌كه راگه‌یه‌نرا تاوه‌كو دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه.
رووداوه‌كان كاردانه‌وه‌ى زۆریان به‌دواى خۆیاندا هێنا، بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى كه هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌یانه‌وه ده‌ربڕى و له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتى: “وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی هەموو هەوڵ و مەرامێکی تێکدەرانە دەکەین بۆ تێکدانی برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکوک، دەشبێت بەزووترین کات تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنی رۆڵەکانمان دەستگیربکرێن و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە”.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 كه‌ركوكى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام به وته‌ى ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى ئه‌و حزبه له، “ئێستادا بنكه‌یه‌كى پاراستنى پارتى له‌نێو ئه‌و بینایانه هه‌یه و كارى ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یكات ته‌نیا بۆ تێكدانى دۆخى كه‌ركوكه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


