بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: بەهیچ جۆرێک ئاوی ئێمە هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا نییە

0
404

SNN-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رەتیدەکاتەوە ئاوی سلێمانی هۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرابێت و دەڵێت:” هیچ كێشەیەك لە ئاوی خواردنەوە نییە و پشكنینی بایۆلۆجی و كیمیایی و فیزیایی بۆ ئەنجامدەردێت و لەلایەن تیمەكانی خۆپاراستنی تەندروستی سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و هەروەها لەلایەن تاقیگەگانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیەوە بۆ دڵنیابوون لە كوالێتیی ئاوەكە دواتر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردووەتەوە کە:”پڕۆژەی ئاوی 1 و 2 بریتییە لە بەنداوەكانی دوكان كە دەكەوێتە سەر زێی بچووك و دوای وەرگرتنی ئاو لە بەشی خوارووی بەنداوەكە نزیك قەشقۆڵی و ناردنی بۆ پڕۆسەی نیشتن و فلتەكردن و پاكژكردنەوەی بە كلۆر و هەندێك مەوادی تر ئاوەكە پاكژدەكرێتەوە و ئاوی پاك و خاوێن بەرهەمدەهێندرێت كە بە تەواوەتی پاكە و شیاوە بۆ خواردنەوە”.

دەشڵێت:”ئێمە بەرپرس نین لە چەند شەمعەیەكی نایاسایی كە لەسەر چەمی تانجەرۆ و چەمی قلیاسان و یان بیری سەتحی ماڵان و شوێنە گشتییەكان كە ئاوەكانیان شیاو نییە بۆ خواردنەوە و بەكاردەهێندرێت و تەنانەت هەندێكیان كراون بە شەمعەی ئاو و ئاوی لێدەفرۆشن بە هاوڵاتییان بەبێ هیچ چاودێرییەك ئاوەكەیان بە تانكەر بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێن”.

May be an image of text

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this