راوێژکارێکی سودانی وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە

SNN-
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە و دەڵێت:”حکومەت پابەندە بە جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە مەرجێک لە چوارچێوەی دەستوردابن”.
شەوی ڕابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، نەناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە زیان بە ھاووڵاتیانیان دەگەیەنێت و متمانە کەمدەکاتەوە و پێشێلکردنی دەستورو رێکەوتنەکانیشە.
فادی شەمەری، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وەڵامی ئەو پەیامەدا بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقییەی راگەیاند، لە ژێر سایەی دەستوردا رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکان بەڕێوەدەبرێن و ھیچ شتێک لە سەرووی دەستورەوە نییە.
دەشڵێت:” حکومەت کۆمەڵێک دۆسییەی ئاڵۆزی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بۆماوەتەوەو پابەندبووە بە ئەتەکێتی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان بە ھەموو خۆشەویستی و داناییەک، ھێشتا نیازی باش ھەیە بەمەرجێک حکومەتی ھەرێم پابەندی بە دەستور و بنەماکانی رێزگرتن و زمانی نەرم و شەفافیەت بێت”.
سەرەڕای ئەوەی بودجەی عێراق پەسەندکراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدا دیاریکراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە و پشکی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


