سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی: داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکەم راستییەکان بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکەن

كۆبوونهوهى سهركردهكانى چوارچێوهى ههماههنگى | فۆتۆ: BT
SNN
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: “چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی راگەیەندراوەکەی حکومەتی عێراق دەکات و داوا لە بەرپرسانی هەرێم دەکات راستییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن.”
ئەمڕۆ هەینی 8ی ئەیلولی 2023 جەبار عەودە، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکومەتی عێراق سەبارەت بە حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکومەت بەڵگەی یەکلاکەرەوەیە لەسەر ئەوەی بەغدا پابەندە و حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێناکات.
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەشڵێت: “ناکرێت بەغدا پارە بۆ هەرێم بنێرێت، بە بێ ئەوەی حکومەتی هەرێم پابەندییە داراییەکانی جێبەجێکات.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتی عێراق، سەرجەم یاساکان دەبێت بەسەر هەرێمیشدا جێبەجێبکرێت.
جەبار عەودە ئەوەشی خستە روو، پێویستە حکومەتی هەرێم راستییەکان بۆ رای گشتی رابگەیەنێت کە بە بەشێکی زۆر لە خاڵەکان پابەند نەبووە، دەشڵێت: “لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی ناوەندیدا زۆر راستی تێدایە کە بۆ خەڵکی عێراق لە نێو ئەوانیشدا کورد ئاشکرا کرا.”
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی 8ی ئەیلول باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:”حکومەتی فیدراڵی پابەندبوونە داراییەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێکردووە، هەوڵی زۆری داوە بۆ دابینکردنی چارەسەر”.
وتیشی: “تا کۆتایی مانگی حوزەیران، ئەو پارەیەی کە هەرێم قەرزدار بووە زیاتر لە سێ ئەوەندەی پشکی هەرێم بووە. بەپێی خەرجییە ڕاستەقینەکانی دەوڵەت، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم داهاتی نەوت و غەیرە نەوتی وەک یاسای بودجەی فیدراڵی داواکراوی نەگەیاندووە “.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



