حکومەتی عێراق: سەرجەم پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردووە

SNN-
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند،حکومەتی ھەرێم داھاتی نەوت و نانەوتی رادەستنەکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لێکەوتەکانی پابەندنەبوونی ھەرێم نەخاتە ئەستۆی ھاوڵاتییان.
ئەمڕۆ هەینی باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:”حکومەتی فیدراڵی پابەندبوونە داراییەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێکردووە، هەوڵی زۆری داوە بۆ دابینکردنی چارەسەر”،
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تا کۆتایی مانگی حوزەیران، ئەو پارەیەی کە هەرێم قەرزدار بووە زیاتر لە سێ ئەوەندەی پشکی هەرێم بووە. بەپێی خەرجییە ڕاستەقینەکانی دەوڵەت، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم داهاتی نەوت و غەیرە نەوتی وەک یاسای بودجەی فیدراڵی داواکراوی نەگەیاندووە “.
دەشڵێت:” سەرەڕای پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم، حکومەتی فیدراڵی بڕیاریدا کە هاووڵاتییانی عێراقی لە هەرێم تاوانبار نەکات بۆ پابەندنەبوونیان، ئێمەش کارمان بەو شتانە کرد کە یاسا ڕێگەی پێدەدات بە وەرگرتنی بڕیارێک لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆی قەرز بە هەرێم بدەن تا کێشە داراییەکانی لە بنەڕەتدا چارەسەر دەکرێن”.
عەوادی راشیگەیاندووە:”حکومەتی فیدراڵی هێندەی گرنگی بە مافەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدات، ئەوەندەش حەزی لە مافی هاووڵاتیانە لە هەموو پارێزگاکان، هەروەها پابەندبوون بە یاسا و ڕێککەوتنە فیدراڵییەکانی ئەنجامدراو، بەپێی دەستوور”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



