وتەبێژی حکومەتی عێراق: زیاتر لە 500 هەزار گرێبەست و كرێی رۆژانە لە بودجەی ساڵی 2027دا دەكرێن بەهەمیشەیی

SNN –
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکانی عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2027دا جێگیر دەکرێت، زیاتر لە 500,000 فەرمانبەری گرێبەست و کرێکار لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.
وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، لە بودجەی ساڵی 2027دا 120,000 پلەی وەزیفی نوێ بە شێوازی گرێبەست تەرخان دەکرێت، کە 50,000 پلەیان بۆ دەزگا ئەمنییەکان و 70,000 پلەکەی تریش بۆ وەزارەتەکان و پارێزگا جیاوازەکان تەرخان دەکرێت.
جەختیشی کردەوە کە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم پلە وەزیفییە نوێیانە لە ڕێگەی پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە جێبەجێ دەکرێت، تاوەکو بە تەواوی زامنی شەفافیەت و دابەشکردنی دادپەروەرانە بكات لە نێوان شوێنەکاندا.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا کە بودجەی ساڵی 2027 لە دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێ دەکرێت و سەرجەم پێداویستییەکانی جێگیر دەکرێت، پێش ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ پەسەندکردنی.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8 hours لهمهوپێش



