لیژنەی دارایی پەرلەمان پشتگیری لە دامەزراندنی گرێبەستەکان و ڕەخساندنی 120,000 پلەی وەزیفی دەکات

SNN –
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ڕێنمایییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند سەبارەت بە دامەزراندنی هەمیشەیی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکاران، هەروەها تەرخانکردنی 120,000 پلەی وەزیفی نوێ لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2027دا.
عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “پێشوازی لە ڕێنمایییەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین بۆ جێگیرکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێکاران لەسەر میلاکی هەمیشەیی، لەگەڵ ڕەخساندنی 120,000 پلەی وەزیفی نوێ لە بودجەی ساڵی 2027دا.“
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم پلە وەزیفییانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی ڕێژەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێن، هەروەها پلاتفۆرمێکی تایبەتی دامەزراندن دەکرێتەوە بۆ ئەوەی یەکسانی و دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان مسۆگەر بێت.
جەختیشی کردەوە کە لیژنەی دارایی کار دەکات بۆ دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی پێویست لە بودجەدا تاوەکو بڕیارەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و سەقامگیریی وەزیفی بۆ گەنجان بێتە دی.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8 hours لهمهوپێش



