“چاوەڕێی بڕیاری یەکلاکەرەوەی حکومەتی هەرێمین بۆ پەنابردنە بەر دادگای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە”

نەرمین مەعروف
SNN
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێەنرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا رایگەیاند، بەداخەوە تا ئێستا پشکی هەرێکم لە بودجەی عێراق نەنێدراوە، بەغدا و هەرێم هەریەکە و ئەوەی دیکە تۆمەتبار دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێم دوو پابەندی لەسەرە ئەویش رادەستکردنی تەواوی نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی.. هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق باس لەوە دەکات کە برێک لە نەوتی هەرێم بەکاردێت بۆ پڵاوگە ناوخۆییەکان وا چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتووشدا رێژەکە زیاد بکرێت.
راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەنەدە بە بڕیارەکانی حکومەتی عێراقەوە، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، بەداخەوە حکومەتی عێراق پابەندی ئەو مافە دەستوورییەی مووچە خۆرانی هەرێم نەبووە بە ناردنی شایستە داراییەکانایان، ئەمەش شیوازێکی نوێیە لە مامەڵەکردن کە حکومەتی عێراق بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێم دەیکات کە پێشتر نەمانبینیوە.
وتیشی “لەکاتی ئێستاشدا چاوەڕوانین بزانینن کە حکومەتی هەرێم رازییە ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت کە بەغدا ناردوویەتی بۆ سی مانگ، حکومەتی هەرێمیش پێویستە هەڵوێستێکی فەرمی رایبگەیەنێت و دواتر پەنا بەرێتە بەر دادگای فیدڕاڵی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



