ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ى له گه‌ڕه‌كه كوردنشینهكانى كه‌ركوك جێگیر كرابوون كشانه‌وه

دیمه‌نێك له گرژى و خۆپیشاندانه‌كانى دوێنێى كه‌ركوك | فۆتۆ: KirkukNow
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى ئه‌یلول، هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك كه پێكهاتبوون له فیرقەی 11ی سوپای عێراق و فیرقەی 3ی پۆلیسی فیدراڵی له گه‌ڕه‌كه كوردنشینهكانى كه‌ركوك جێگیر كرابوون كشێنرانه‌وه، هاوكات بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق سه‌ردانى ئه‌و شاره بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى فیرقەی 11ی سوپای عێراق و فیرقەی 3ی پۆلیسی فیدراڵی كه له گه‌ڕه‌كه‌كانى شۆراو، ئیمام قاسم، حەسیرەکە و شۆرجە جێگیر كرابوون كشێنراونهتهوه. هاوكات ئه‌و هێزانه‌ى كه له ده‌وروبه‌رى قه‌ڵاى شاره‌كه بڵاوه‌یان پێكرابوو كه‌مكراونه‌ته‌وه”.
كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌م هێزانه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كه‌ركوك و شه‌هید بوونى چوار گه‌نج سه‌ردانى كه‌ركوك بكه‌ن.
هه‌فته‌ى پێشوو كه‌ركوك خۆپیشاندان و گرژى به‌خۆیه‌وه بینى و “له ئه‌نجامى گرژییه‌كان چوار گه‌نجى كورد شه‌هید بوون و 15ى تریش بریندار بوون”، به وته‌ى پۆلیسى كه‌ركوك.
چیرۆكى گرژییه‌كانى كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه بڕیاریدا به چۆڵكردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ى بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك به پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له به‌رامبه‌ریشدا له رۆژى 27ی ئاب، له‌به‌رده‌م بیناى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان خه‌یمه هه‌ڵدرا و خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا له‌دژى گه‌ڕانه‌وه پارتى. له رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تێكه‌ڵى خۆپیشاندانه‌كانى كاسبكارانى كه‌ركوك بوون و چوونه به‌رده‌م باره‌گاى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك و گرژى دروست بوو، له ئه‌نجامدا 24 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له شاره‌كه راگه‌یه‌نرا تاوه‌كو دۆخه‌كه ئاسایی ببێته‌وه.
رووداوه‌كان كاردانه‌وه‌ى زۆریان به‌دواى خۆیاندا هێنا، بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى كه هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌یانه‌وه ده‌ربڕى و له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتى: “وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی هەموو هەوڵ و مەرامێکی تێکدەرانە دەکەین بۆ تێکدانی برایەتی و پێکەوەژیان لە کەرکوک، دەشبێت بەزووترین کات تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنی رۆڵەکانمان دەستگیربکرێن و رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە”.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 كه‌ركوكى به‌جێهێشتووه، به‌ڵام به وته‌ى ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى ئه‌و حزبه له، “ئێستادا بنكه‌یه‌كى پاراستنى پارتى له‌نێو ئه‌و بینایانه هه‌یه و كارى ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى پارتى ده‌یكات ته‌نیا بۆ تێكدانى دۆخى كه‌ركوكه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


