ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 15 نمایش دەکات

0
1067
چه‌ند نه‌وه‌یه‌كى جیاوازى ئایفۆن | فۆتۆ: Apple

SNN

لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا کۆمپانیای ئەپڵ ئەمڕۆ نوێترین بەرهەمەکانی خۆی لەوانەش ئایفۆن 15 نمایش دەکات و دەیخاتە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئەیلول کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا و لە هۆڵی ستیڤ جۆبس لە ئەمریکا، کاتژمێر 8:00 شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15ی پرۆ و بەرهەمەکانی تری نمایش دەکات.

ماڵپەڕی MacRumors لەزاری جیف بۆی شیکاری ھایتۆنگ ئینتەرناشناڵ سیکیوریتیزەوە بڵاویکردووەتەوە، مۆبایلی ئایفۆن 15 پرۆ و پرۆماکس پەیکەرێکی لەتیتانیۆم دروستکراوی هەیە، رامەکەی 6 بۆ 8 گیگابایت دەبێت، کامێراکەی 48 مێگاپکسڵ دەبێت، ھەستەوەری وێنەگرتنی سیانی دەبێت.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەم بەرهەمە نوێیەی کۆمپانیای ئەپڵ دەرچەی تایپ سی بۆ زیاد کراوە، ئەمەش یارمەتی بەکارهێنەر دەدات بە کاتێکی کەمتر و بە کێبڵی مۆبایلەکانی تریش بارگاوی بکرێتەوە.

سەبارەت بە نرخەکانی بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ، ماڵپەڕی فۆربس بەمجۆرە نرخەکانی بڵاوکردووەتەوە:

ئایفۆن 15: نرخەکەی لە 799 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

ئایفۆن 15ی پڵەس: نرخەکەی لە 899 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

ئایفۆن 15 پرۆ: نرخەکەی لە 1.099 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

ئایفۆن 15 پرۆ ماکس: نرخەکەی لە 1.299 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this