
نەوتی عێراق
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاندووە، سێ دۆسییەی سەرەکی هۆکاری قوڵبوونی کێشەکانی هەرێم و ناوەندن، دەڵێت “تەواوی ئەو دۆسیانە پەیوەستن بە داهات و پارەوە، هەرێم پارەیەکی زۆری بەغدا قەرزارە”.
جەمال کۆچەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاندووە، ناکۆکییەکان قوڵن و پێویستیان بە بڕیاری سیاسی هەیە، هەروەک وتوویەتی “بەغدا دەڵێت هەرێم پارەیەکی زۆری لە ئەستۆدایە و نەیداوەتە حکومەتی ناوەند، بەرپرسانی هەرێمیش ئەو قسانە رەت دەکەنەوە”.
جەمال کۆچەر ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە سێ دۆسییەدا روونکردووەتەوە کە هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانی ئەم دوواییەی بەغدا و هەرێمن، ئەوانیش: دۆسیەی نەوت و دۆسیەی خاڵە سنورییەکان و داهاتە نانەوتییەکان، کە یەکێکە لە خاڵە هەرە ناکۆکەکان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارای وتوویەتی “حکومەتی فیدراڵی تەواوی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی لەسەر هەرێم هەژمارکردووە، هەرێمیش دانی پێدانانێت، بەو هۆیەوە دەبێت بە بڕیاری سیایسی ئەو پرسانە یەلکلا بکرێنەوە”.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی لیژنەی دارای پەرلەمان ئاشکرایکردووە، “کۆبوونەوەکەی لیژنەی دارای پەرلەمان نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک، گەورەترین ناکۆکیش لەسەر نەوتە.”
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



