به تۆمه‌تى “دروستكردنى سیناریۆ” سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم تۆمار ده‌كرێت

تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی | فۆتۆ: Tavgar
SNN
پارتى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كوردستان به تۆمه‌تى “دروستكردنى سیناریۆ و تۆمه‌تباركردنیان به ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه له‌ناو شارى هه‌ولێر”، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن و هاوسه‌رۆكى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر ئه‌نجامیاندا درێژكراوه‌ى ئه‌وه‌یه كه له كه‌ركوك ئه‌نجامیاندا”.
دوێنێ دووشه‌ممه 12ى ئه‌یلول، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “ئەو كەسەی تەقینەوەكەی رۆژی 1ی ئەیلولی هەولێری ئەنجامدا، ئەندامی تەڤگەری ئازادییه و سه‌ربه په‌كه‌كه‌یه”، له‌باره‌ى ورده‌كارییه‌كه‌شه‌وه له به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش‌دا ئه‌وه‌شخرابووه روو،”تەقینەوەکە لە ڕێگەی بۆمبێکی دەستکردەوە دانراوە، بە کێشی نزیکەی یەک کیلۆگرام لە ماددەی BPETN بووە. بۆمبەکە لەلایەن کەسێکەوە دانراوە بەناوی (ز. ج. خ)ە و ئەندامی تەڤگەری ئازادیی سەر بە پەکەکەیە و دانیشتووی ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵە لە پارێزگای سلێمانی، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئەو کردەیە هاتۆتە شاری هەولێر و گەڕاوەتەوە شاری هەولێر.”
له‌و باره‌یه‌وه تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی به ده‌نگى ئه‌مریكاى رایگەیاند، “ئه‌و كه‌سه‌ى تۆمه‌تباركراوه به ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر بە هیچ جۆرێک دوور‌و نزیک نایناسین و ئەندامێتی نییە لە تەڤگەری ئازادی‌دا. ئێمە دەمانەوێت سکاڵای یاسایی تۆمار بکەین لەسەر ئەو تۆمەتەی ئاڕاستەی تەڤگەر کراوە، کە پارتێکی سیاسی فەرمیە و خاوەن مۆڵەتە لەسەر ئاستی عێراق. کاری نا یاسایی لە لایەن ئەندامانی ئێمەوە بەڕێوە نەچووە.”
تارا حسێن، بەیاننامە و ڤیدیۆکەی ئەنجوومەنی ئاسایش “بە سیناریۆ” ناو دەبات و ده‌شڵێت: “دەسەڵات بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتی خەڵک و لە بیربردنەوەی دۆخی بێ مووچەیی و خراپی دۆخەکە ئەم سیناریۆیانە دادەڕێژن”.
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی و حزبه‌كه‌ى، پێیانوایە “ئەمە هەر گرێدراوی ئەو پلان و سیناریۆیانەیە کە لە کەرکوک روويدا”، و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ” هەمان پلان و سیناریۆیە، چونکە ئێستا تەڤگەری ئازادی هیوای خەڵکە. ناڕەزایەتی خەڵکیش بەرامبەر دەسەڵات هەیە کە نەیتوانیوە مووچ و بوودجە و کێشەکانیان حەل بکات و کێشەی لەگەڵ عێراق هەیە و شکستی هێناوە. ناڕەزایەتی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت بۆ بە لاڕێدا بردنی ناڕەزایەتیەکان ئەم سیناریۆیانە دروست دەکەن، بۆ ئەوەی ئاژاوە لە ناوچەکە هەبێت لە پێناو مانەوەی خۆیان لە دەسەڵات”.
تارا حسێن باش له‌وه‌شده‌كات، “پلانی داگیرکاری هەیە لە هەرێم بە تایبەت تورکیا و ئێران لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان پلانی ئاژاوەیان هەیە.ئەوەی بەرگری لە خاک و بەهاکانی کۆمەڵگە دەکات ئازادیخوازان وە ئەندامانی تەڤگەری ئازادین. هەمیشە دەبینین لە ناو سیناریۆکانی دەسەڵاتدا ئەندامانی ئێمە بە ئامانج دەگیرێن، خەڵکانی نیشتیمانپەروەر ە ئازادیخواز ئەگەر ئەندامی ئێمەش نەبن دۆستی ئێمەن، بۆیە ڕووی تیرەکە لە ئازادیخوازانە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


