
پارێزگای سلێمانی
هەوراز ئەحمەد-SNN
پارێزگارى سلێمانى ڕایدەگەنێت “لە ڕۆژى یەکشەمەوە بەپێى ئەو بەرنامەیەى دانراوە دەوام لە فەرمانگەکان دەستپێدەکات و هیچ بڕیارێک نییە لەبارەى ڕاگرتنى دەوامەوە”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بە SNNی ڕاگەیاند “دۆخى سلێمانى لەڕووى کۆرۆناوە لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بۆ ئەوەى دۆخێکى نەخوازراو ڕوو نەدات، خۆیان بپارێزن”.
وتیشى: “بەپێى ئەو بەرنامانەى کە پێش جەژنى ڕەمەزان کاریان لەسەرى کردووە بڕیارە ڕۆژى یەکشەممە لە ژێر ڕێنماییە تەندروستییەکاندا دەوام لە فەرمانگەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەستپێبکاتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکمان بە دەست نەگەشتووە لەبارەى ڕاگرتنى دەوامى فەرمانگەکانەوە”.
لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە دەبێت دەوام لە کاتژمێر ۸:۳٠ خولەکی بەیانی بۆ کاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ بێت، دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی یەک لەسەر سێ دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


