
محەمەد باقر قالیباف
SNN–
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئایار پەرلەمانی ئێران محەمەد باقر قالیباف-ی وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەستنیشانکرد، کە سەر بە سوپای پاسدارانە و سەرۆکی پێشووی شارەوانی تاران بووە.
دانانی قالیباف شەپۆلێکی ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێناوە بەو پێیەی کەسێکی توندڕەو دەستی بەسەر دامەزراوەی یاساداناندا گرتووە.
رادیۆ فەردا دەڵێت “سەرۆکی نوێی پەرلەمان لەماوەی 12 ساڵ سەرۆکایەتی شارەوانی تاراندا دۆسێی گەندەڵیی زۆری لەسەر بووە”.
ناوبراو ساڵی 1999 فەرمانیدا تەقە لە خوێندکارانی زانکۆ بکرێت کە خۆپیشاندانیان ساز کردبوو، هاوکات ساڵی 2003ش کاتێک سەرۆکی پۆلیسی تاران بووە، ئەشکەنجەی زۆری خەڵکی داوە.
دەوترێت 5 ملیۆن دۆلار لەسەردەمی سەرۆکایەتیکردنی بۆ شارەوانی تاران دیار نەماوە و لێکۆڵینەوەشی لەگەڵ نەکراوە.
قالیباف 230 دەنگی لەکۆی 264 دەنگ بەدەستهێناوە کە کۆی کورسییەکانی پەرلەمانی ئێران 290 کورسییە.
قالیباف شوێنی عەلی لاریجانی گرتۆتەوە کە لەساڵی 2008ەوە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بوو ئێستا ئەو بۆتە راوێژکار لە ئەنجومەنی دیریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێمدا.
قالیباف لەهەشتاکانی سەدەیت رابردوو فەرماندەی سەربازیی سوپای پاسداران بووە و بەشداری زۆربەی جەنگەکانی کردووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



