ئاسایشی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات کە رۆژانی جەژن دزی لە ماڵان کردووە

ئاسایشی-سلێمانی
SNN
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی هەواڵی دەستگیرکردنی دزێکی لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیاند لە گەرەکی رزگاری شاری سلێمانی کە بڕی 33 ملیۆن و نۆسەد هەزار دزیبوو لەگەڵ 60 هەزار دۆلاری ئەمریکی و 60 مسقاڵ ئاڵتوون لە 8 ماڵی جیاواز.
وەک لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە ئەم تۆمەتبارە، یەکەم رۆژی جەژنی قۆستۆتەوەو زانیویەتی خاوەنی ماڵەکە دەرواتە دەرەوە، بۆیە پیلان دادەنێت بۆ ئەنجامدانی دزییەکەی، پاش گەیشتنی زانیاری ورد لە 27ی ئایاردا دەستگیردەکرێت، تۆمەتبارەکە بەناوی (م، س، م) لە دایکبووی 1998ە، پێشتر دزی لە 8 ماڵی دیکە کردووە لە شاری سلێمانیدا و دواجار هەر لە گەڕەکی رزگاری دەستگیردەکرێت.
ئەم تۆمەتبارە چەند شتێکی دیکەی دزیوە، وەک چەند بۆنێکی گرانبەها، لەگەڵ کاتژمێری گرانبەها، 2 دەمانچە چواردەخۆر 1 دەماچەی تۆبلی، 118 فیشەکی کڵاشیکۆڤ، لەکاتی ئێستادا رووبەڕووی یاسای کراوەتەوەو لێکۆلێنەوە دەستی پێکردووە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



